وه‌ک مه‌لێکی لانه‌واز ، پێم وا نه‌بوو قه‌ت پێوه‌بم
خۆزگه توانیبام له‌پاش ئه‌م پێوه‌بوونه، لێوه‌بم!
من ژنێکی شۆخ و شه‌نگی پڕ له هه‌ستی پڕ له‌ناز
بۆ ده‌بێ تینووی مژین و ماچی ئه‌و دوو لێوه بم؟
من په‌پووله‌ی ئیشقم و شه‌وقی سه‌مای شه‌معم ده‌وێ
گه‌ر نه‌سووتێ باڵی ئیشقم، ڕه‌نگه هه‌ر به‌م شێوه‌بم.
کاتێ ئاسوی ئیشقی تۆم لێ ڕوون نیه، هه‌ر وه‌ک شه‌به‌ق
بۆ ده‌بێ چاو داخه‌م و، سه‌وداسه‌ری ئه‌و کێوه بم؟
ئه‌و تراویلکه‌ی ئه‌وینی پڕ فریوه، بۆیه من
نامه‌وێ تاکوو ئه‌به‌د ه‌اوماڵ له‌گه‌ڵ ئه‌و دێوه بم.
باسی هیجر و باسی سووتان بۆ منی شۆخ بۆ ده‌که‌ن؟
باش ده‌زانم چی ده‌بێ گه‌ر هۆگری چوار چێوه‌بم .
من له‌داری بێ به‌ری ئیشق و ئه‌وینت چم نه‌دی
لێم گه‌ڕێ دڵ ! ڕێم ده‌یه با بێ خه‌یال به‌م مێوه بم!